baner last 2016


کورتەیەک دەربارەی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی

 كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی لە ساڵی 2000-2001 وە دەمەزراوە . پێك دێت لە بەشەكانی ( زمانی كوردی، كۆمەڵایەتی، بیركاری، زمانی ئینگلیزی، زانستی گشتی، بەشی باخچەی ساوایان و بەشی عەرەبی لە خوێندنی ئێواران)،لەسالی خوێندنی (2001-2002) بەشی ماتماتیك و كۆمەلایەتی و ئینگلیزی كراوە،لەسالی خوێندنی ( 2003-2004) بەشی زانستی گشتی و كوردی كراوە وەلە سالی خوێندنی (2008-2009) بەشی باخچەی ساوایان كراوە .هەروەها لەساڵی خوێندن 2012-2013 خوێندنی ئێواران كرایەوە بۆ مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە بە مەبەستی پەرەپێدان و بەرزكردنەوەی تواناكانیان لە بوارەكانی پسپۆری خۆیان،بۆ ئەمساڵ پێنج بەش لە خوێندنی ئێواران هەبوون بەم شێوەیە: (بەشی ئینگلیزی،بەشی كوردی،بەشی زانستە كۆمەەلایەتیەكان،بەشی زانستی گشتی، بەشی ماتماتیك).

بە بڕیارێك لە ئەنجامی دوو وێركشۆپی گشتگیر لەسەر ئاستی كۆلیژەكانی پەروەردەی بنەرەتی لە زانكۆكانی كوردستان بریاردرا ناوی كۆلیژەكە بكرَی بە كۆلیژی بنەرەتی.

پەیام

كۆلێژی پەروەردەی بنەرەتی كۆلیژێكی زانستی پەروەردەییە پەیامی سەرەكی بریتیە لە ئامادەكردنی مامۆستای لێهاتوو بە پێ ستانداری جیهانی بۆ وانەوتنەوە قۆناغی بنەرەتی(باخچەی ساوایان تاكو پۆلی 9ی بنەرەتی) لە بەش و پسپۆرییانەی كە لە كۆلیژەكەدا هەیە.

دید

پێشەنگ بوون لە وانەوتنەوە و توێژینەوەی زانستی و خزمەتكردنی كۆمەلگە بۆ ئەوەی كۆلیژەكەمان ببێتە (قوتابخانەی هەمووان) لەسەر ئاستی نیشتیمانی و بگات بە ئاستی كۆلیژەكانی تری پەروەردەی بنەرەتی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەوەدا. ئامادەكردنی نەوەی نوێی هۆشیار لە رووی زانستی و پەروەردەیی و مەعریفی كە خزمەتی كۆمەلگا بكات بە دابینكردن و توانای پاڵپشتیكار و زیاتر بۆ پرۆسەی وانەوتنەوە.

کۆلێژی پەروەردەی بنەرەتی کاردەکات بۆ: 

1-      پەرەپێدانی زانیاری پەروەردەیی و پراكتیزەكردنیان بەوەی پەیوەندی بە مامۆستاو و قوتابیان هەیە.

2-      بەشداریكردن لە گەشەسەندنی گشتگیر لە كۆمەلگای كوردستانی .

3-      پركردنەوەی پێداویستیەكانی كۆمەلگای هاوچەرخ لە رووی پەروەردە و فێركردن لە قۆناغی بنەرەتی لە رێگەی پێگەیاندنی مامۆستایانی مەشقپێكراو و خاوەن تایبەتمەندی مامۆستای سەركەوتوو.