baner last 2016


 بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان ..... ئەو كاتەتان باش... himdad                                              

شەرەفمەندم بە وەرگرتنی پۆستی ڕاگری كۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی لە زانكۆیسەڵاحەدین لە كۆتاییی ساڵی 2012 و هەر لەسەرەتاوە هەموو توانا زانستی و ئەكادیمیی و پەروەردەیی و كارگێڕییەكانی كۆلیژ خسۆتەتكار بۆ ئەوەی كۆلیژەكەمان كارو ئەركی زانستی و پەوەردەیی خۆی بە رێك و پێكی جێبەجێ بكات لە پێناو بە دەستهێنانی ئامانجەكانی كۆلیژ كە خۆی لە پێگەیاندنی مامۆمستایان و پەرەپێدانی دەستەی وانەوتنەوەی دەبینێتەوە سەرەڕای ئامادەكردنیمامۆستا كە ئەوانیش بەشداری بن لە ئامادەكردن و پێگەیاندنی نەوەكانی داهاتوو بە چەكی زانست و زانیاری و پەرەپێدانی هەستی ئینتیما بۆ نیشتیمان بە جۆرێك كە بتوانێ بەرەنگاری كێشە و تەگەرەكانی سەردەم ببێتەوە.

 لە بواری پەرەپێدانی تواناكانی دەستەی وانەوتنەوە هەر لە سەرەتاوە مامۆستایان هاندراون و پاڵشتیكراون بۆ بە دەستهێنانی پلەی بەرزتر و بەرنامە دانراوە بۆ كردنەوەی خولی تایبەتی راهێنان لەبارەی نوێترین رێگاكانی وانەوتنەوە و بەكارهێنانی تەكنەلۆجیا لە وانەوتنەوە و ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش و رێگەخۆشكردن و ئاسانكاری بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە رێگەی پەیوەندی بەستن لەگەڵ زانكۆ و سەنتەرە بە ناوبانگەكانی دونیا بە هۆی واژۆكردنی رێكەوتننامەی لێكگەیشتن.هەروەها كارمەندانیش هاندراون بۆ تەواوكردنی خوێندنی باڵا و كارئاسانیان بۆ كراوە بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن لە دەرەوەی وڵات.لە پاڵ ئەوەشدا لە پلانماندایە بەشی زانستی تازە لە كۆلیژەكەمان بكەینەوە دوای فەراهەمكردنی ژێرخان و پێداویستیەكانی تر وەكو بەشی عەرەبی و كۆمپیوتەر و پەروەردەی هونەری و پەروەدەی تایبەت بە كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.بە مەبستی پەرەپێدانی پرۆگرامەكانی خوێندنیش دوو وێركشۆپی تایبەت لە پلاندایە بۆ پێداچوونەوە و گونجاندنی پرۆگرامەكانی خوێندنی بەشەكان لەگەڵ پرۆگرامەكانی وەزراەتی پەروەردە.

كۆلیژەكەمان لە پلانیدایە لە ساَلانی داهاتوو بەلایەنی كەم كۆنفرانسێكی زانستی رێك بخات و چەندین بەرنامەی گەشتی مەیدانی بۆ قوتابیانی بە پێی پسپۆڕی وانەكان و داوەتكردنی كەسانی پسپۆڕ بۆ كۆلیژەكەمان و رێكخستنی پێشبڕكێی زانستی لە نێوان قوتابیان و دەركردنی بڵاوكراوە و ئەنجامدانی چەندین هەڵمەتی پاككردنەوە و كردنەوەی پێشانگای كتێب و كردنەوەی خولی جۆراوجۆری وەرزشی و خولی هاوینەی راهێنان و لەسەرووی ئەوانەش دیزاینكردنی وێبسایتێكی پرۆفێشناڵ بۆ كۆلیژەكەمان بۆ خستنەڕووی چاڵاكیەكان و زانیاری نوێ لەبارەی كۆلیژ و بەشەكان و پرۆگرامەكانی خوێندن و دروستكردنی پردێكی تری پەیوەندی لە نێوان ڕاگرایەتی كۆلیژ و قوتابیان و لە نێوان مامۆستایان و قوتابیان و قوتابیان لە نێوان خۆیاندا.

لێرەوە دەمەوێ دەستخۆشی لە كەسانی پێش خۆم بكەن كە بە هەموو توانای خۆیان هەوڵیانداوە خزمەتی كۆلیژەكە بكەن و سوپاسی سەرۆكایەتی زانكۆ بۆ پاڵپشتی بەردەوامیان لە كۆلیژەكەمان و هەروەها سوپاسی هەموو سەرۆك بەش و مامۆستایان و بەرپرسی یەكەكان و كارمەند و خزمەتگوزارەكانی كۆلیژ بكەم چونكە بە بێ كار و ماندوو بوونی ئەوان كەسێك بە تەنها هیچی بۆ ناكرێ و كورد دەڵی " چەپڵە بە یەك دەست لێنادرێ".

 سوپاس بۆ هاوكاری و پالپشتی بەردەوامتان

                                                                                        پ.ی.د.هیمداد عبدالقهار محمد

                                                                                                  ڕاگری كۆلیژ

 

 

 

 

 

 

  پەیامی ڕاگری کۆلێژ 2012-2013

  پەیامی ڕاگری کۆلێژ 2013-2014

   پەیامی ڕاگری کۆلێژ 2014-2015