baner last 2016


Image may contain: 2 people, people sitting and indoor

 

شاندێکی مامۆستایانی كۆلێژی په‌روه‌ردەی بنه‌ڕه‌تی/ زانکۆی سەلاحەدين، لە وڵاتی ئه‌لمانیا

له‌ درێژه‌ی کارە ناوەزەکانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ره‌تی، شاندێكی مامۆستایان سه‌ردانی زانكۆی فردريک الکساندەريان کرد لەشاری نۆرنبێرگی ولاتی ئه‌لمانیا، ئەم سەردانە لەميانەی پڕۆژەيەکی هاوبەشە لەنێوان کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی و چەند زانکۆيەکی ئەڵمانيا بۆ کارکردن لەسەر چەند پڕۆژەيەکی هاوبەش (پەروەردەی فرەي و کاری ئازاد، پەرەپێدانی پڕۆگرام، کێشەباوەکانی بەردەم کاری پەروەردە و توێژينەوە....

لەيەکەم ڕۆژی کاردا شاندی مامۆستايان 
سەردانی سەرۆکايەتی زانکۆيان کرد و لەلايەن بەڕێز (پ.د. ئەناتۆڵی) پێشوازيان لێکرا، پاشان گفتووگۆی چڕوپڕ ئەنجامدرا سەبارەت بەبەردەوامی پڕۆژە هاوبەشەکان و کارکردن لەنێوانياندا، وە دانانی پلان بۆ ئەم مەبەستە ، پاشان شاندەکە بەشداريان کرد لە سمينارێک ی بەڕێز (د. سايمون) لەبارەی پەروەردەی فرەکەلتووری ، کە بەشێک لەقوتابيانی زانکۆی فردريک لەسمينارەکە ئامادەبوون و گفتووگۆ و ئاڵووگۆڕی بيرۆکە لەنێوان ئامادەبووان ئەنجامدرا لەبارەی سيستەمی پەروەردەیی بنەڕەتی

ڕاگرايەتی كۆلێژ
١٧/٧/٢٠١٧

Image may contain: 3 people, people sitting, table and indoor

Image may contain: 6 people, people sitting, table and indoor

Image may contain: 8 people, people sitting, table and indoor

Image may contain: 5 people, people sitting, table and indoor