baner last 2016


Image may contain: 2 people, people smiling

 

شانازییه‌ گه‌وره‌كه‌ی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی

كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی گه‌وره‌ترین شانازی بۆخۆی تۆمار كرد" به‌وه‌ی توانی یه‌كه‌مین كۆنفڕانسی هاوبه‌شی نیوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام بدات به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی (فریدریك ئه‌لیكسانده‌ر) به‌ناونیشانی (بنیات نانی توانای مامۆستایان له‌بواری په‌روه‌رده‌و توێژینه‌وه‌) كه‌ دووڕۆژ بوو" به‌رنامه‌یه‌كی زۆر گونجاو و زانستی له‌هه‌ردوو بواری په‌روه‌رده‌ی فره‌یی و په‌روه‌رده‌ی كاری ئازاد، كه‌ به‌شانازییه‌وه‌ یه‌كه‌مین كۆلێژه‌ له‌سه‌ر ئاستی عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی په‌روه‌رده‌ی فره‌یی و كاری ئازاد له‌پڕۆگرامه‌كانی خوێندنی زانكۆیدا دابنیت و قوتابی ئاماده‌بكات له‌م دوو ته‌وه‌ره‌ (گیانی یه‌كتر قبوڵكردن و پێكه‌وه‌ژیان و هه‌ماهه‌نگی تێدا به‌رجه‌سته‌ بكات، وه‌ له‌بواری كاری ئازاد به‌شێوه‌ی پراكتیكی ڕابهێنرێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌دوای ته‌واوكردنی خویندنی زانكۆیی سه‌رچاوه‌یه‌كی كار بۆ خۆی دابین بكات و بتوانێ پشت به‌خۆی ببه‌ستێ له‌دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار و كۆمپانیای قوتابیی به‌ڕێوه‌ ببات... له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ كاره‌كانی ڕۆژی یه‌كه‌می كۆنڕانس بریتی بوو له‌: پێشكه‌شكردنی وته‌ی به‌خێرهاتن و وته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری كۆنفڕانس ، پاشان له‌سه‌ر چوار ته‌وه‌ری گرنگ وتار پێشكه‌ش كرا له‌لایه‌ن به‌ڕێزان: م.احمد كانی كه‌باسی له‌ فره‌نه‌ته‌وه‌یی له‌هه‌رێمی كوردستان و یه‌كتر قبوڵكردن و گونجاوی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌یه‌كه‌وه‌ ژیان..
پاشان م.عبدالرحمن صدیق باسی له‌فره‌ئایینی و یه‌كترقبول كردن له‌ئایینه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان.. له‌دوای به‌ڕێزیان پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به‌ بواری فره‌یی و پێكه‌وه‌ ژیان كه‌ م.ژیلوان ئاماده‌ی كردبوو كرایه‌وه‌ و ئاماده‌بووان به‌ بینینی تابلۆكان دڵخؤش بوون و سوود و بیرۆكه‌ی لێوه‌رگیرا...
پاشان به‌رز د.هیوا حاجی باسی له‌فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یی و كاری ئازاد كرد، ئینجا خاتوو ڤیان سلیمان باسی له‌ته‌وه‌ره‌ی فر ڕه‌گه‌زی كرد به‌ڕێزیان به‌وردی تیشكی خسته‌ سه‌ر فره‌ ڕه‌گه‌زی و قبولكردنی یه‌كتر و هاوتایی له‌ژیانی كاركردندا.. 
له‌دوای نیوه‌ڕۆ به‌رنامه‌ی كاره‌كانی كۆنفڕانس ده‌ستی كرده‌وه‌ به‌كاره‌كانی به‌وه‌ی پڕۆتۆكؤڵێكی هاوبه‌ش واژۆكرا له‌ نیوان ڕاگری سه‌رجه‌م كۆلێژه‌كانی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌م پڕۆتۆكۆڵه‌ پێویسته‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌سه‌رجه‌م كۆلێژه‌كانی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ره‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ردوو بابه‌تی په‌روه‌رده‌ی كاری ئازاد و په‌روه‌رده‌ی فره‌یی له‌نێو پڕۆگرامه‌كانی خوێندندا دابنرێت له‌كۆلێه‌كان و كه‌سی پسپؤڕ دابنرێ بۆ وتنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌تانه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی / زانكۆی سه‌لاحه‌ددین، له‌دووای ئه‌مه‌ حه‌وت توێژینه‌وه‌ پێشكه‌ش كران له‌لایه‌ن توێژه‌ران كه‌ گشت توێژینه‌وه‌كان تایبه‌ت بوون په‌روه‌رده‌ی فره‌یی و به‌ كاری ئازاد..
لێره‌وه‌ پێویسته‌ سوپاسی زانكۆی فریدریك ئه‌لیكزانده‌ری المانی بكه‌ین بۆ كاركردنیان له‌گه‌ل كۆلێژه‌کەمان و پاڵپشتی له‌سه‌رخستنی سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه‌ی هه‌نووكه‌یی و پێویستن بۆ كۆمه‌ڵگای كوردی..

ڕاگرایه‌تی كۆلێژ
28/9/2017

Image may contain: 11 people, people standing and suit

Image may contain: one or more people, people standing and suit

Image may contain: 8 people, people smiling, people standing

Image may contain: 20 people, people standing and indoor

Image may contain: 6 people, people smiling, people standing

Image may contain: 10 people, people sitting, crowd and indoor

No automatic alt text available.

Image may contain: 6 people, people smiling

No automatic alt text available.