Image may contain: one or more people and text

لەدرێژەی كار و چالاکییەکانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی، لەدەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن له‌ ڕۆژی چوارشەممە به‌رواری (4/10/2017) لەهۆڵی پەری، وێرکشۆپێک بەناونیشانی گرینگی پەروەردیی فرەیی ئەنجامدرا.

ئەم وێرکشۆپە لەلایەن هەریەکه‌ له‌به‌ڕێزان: مامۆستا ژیلوان محەمەد و مامۆستا نیزام حەسەن بەڕێوەچوو. لەم وێرکشۆپەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان ئامادەبوون. كه‌ ئامانج لە وێرکشۆپەکە، ڕوونکردنەوەو بەرچاو ڕوونی زیاتر بوو له‌بابه‌تی پەوەرده‌ی فرەیی بۆ مامۆستایان بەگشتی و ئەو مامۆستایانەی کە ئەو بابەتە دەڵێنەوە لەبەشەکانی کۆلێژ بەتایبەتی. وێرکشۆپەکە بەبەشداری گەرم و گوڕی ئامادەبوان بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێهات.

Image may contain: 5 people, people sitting and indoor

Image may contain: 5 people, people sitting and indoor

Image may contain: 6 people, people sitting and indoor

Image may contain: 6 people, people sitting and indoor