ڕێنمایی تایبه‌ت به‌ مامۆستایان و وانه‌بێژان

- به‌كارهێنانی كلێشه‌ی تایبه‌ت به‌ پرسیاره‌كان.

- بۆ بابه‌تی ساڵانه‌ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ له‌ چوار پرسیار كه‌متر نه‌بێت، باشتره‌ هه‌ر پرسیارێك له‌ دوو لق یان زیاتر پێكهاتبێت.

- دانای نمره‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر لقێك.

- سه‌باره‌ت به‌بابه‌ته‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان پێویسته‌ نوسخه‌ی عه‌ره‌بی له‌گشت زه‌رفه‌كان هه‌بێت.

- پرسیاره‌كان گشتگیربێت.

- پێویسته‌ نمره‌ی كۆششی ساڵاه‌ (40%) پێش ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه‌كان له‌لایه‌ن مامۆستای بابه‌ت بۆ قوتابیان هه‌ڵواسرێت بۆ ئه‌وه‌ی قوتابی مافی گازانده‌ی هه‌بێت له‌كاتی بوونی هه‌ڵه‌دا له‌ماوه‌ی (3) ڕۆژدا دوای هه‌ڵواسینی نمره‌كان.

- پێویسته‌ مامۆستای بابه‌ت فۆرمی كۆشش (40%) به‌دوو نوسخه‌ بداته‌ لێژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ فۆرمی ڕاگه‌یه‌نراو له‌گه‌ڵ فۆرمێك كه‌ هیچ ده‌ستكاری و هه‌ڵه‌ی تێدانه‌بێت و واژووی سه‌رۆكی به‌شی له‌سه‌ربێت.

- ماوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان (3) كاتژمێره‌ بۆ بابه‌تی ساڵانه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ڕه‌چاوی كات بكرێت له‌كاتی دانانی پرسیاره‌كاندا.

پێویسته‌ پرسیاره‌كانی خولی یه‌كه‌م و دووه‌م به‌ كۆمپیوته‌ر چاپ كرابێت.

چەند ئاگادارییەكی پێویست بۆ مامۆستایانی بابەت

مامۆستا بەڕێزەكانی بابەتەكان پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بكەن سەبارەت بە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی خوێندن :

1-پێویستە نمرەی كۆششی ساڵانەی قوتابیان (40%) بە لایەنی كەمەوە چوار ڕۆژ پێش دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی لە لایەن مامۆستای بابەت لە فۆرمی كۆششی دیاری كراوی لێژنەی ئەزمونەكان پڕبكرێتەوە و بۆ قوتابیان ڕابگەیەنرێت،هەر قوتابیەك بۆی هەیە لە ماوەی سێ ڕۆژدا گازاندە لە سەر نمرەكەی تۆماربكات و ئەگەر هەڵە هەبوو پێویستە لە لایەن مامۆستای بابەتەوە ڕاستبكرێتەوە بە واژووەوە. پێویستە مامۆستای بابەت دوو فۆرمی كۆشش كە بە قەڵەم جاف پڕكرابێتەوە بداتە لیژنەی ئەزموونەكان، فۆڕمی ڕاگەینراو لەگەڵ فۆرمێك كە هیچ دەستكاری و هەڵەی تێدا نەبێت نموونەیەك لە فۆڕمی كۆششی ساڵانە هاوپێچ كراوە.

2-كاتی تاقیكردنەوەكان تەنها (3)سێ كاتژمێرە بۆ ئەو بابەتانەی كە ساڵانەن پێویستە پرسیارەكان تەنها بۆ ماوەی 3 كاتژمێر دابنرێت

3- پرسیارەكان خولی یەكەم و دووەم دەبێت بە كۆمپیوتەر چاپ بكرێت، ئینجا پرسیارەكان لە گەڵ وەڵامەكانی هەردوو خولەكە هەریەك لە زەرفی دیاریكراوی خۆیدا بە شێوەیەكی داخراو لە لایەن مامۆستای بابەت پێش چوار رۆژ لە دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی دەدرێت بە لیژنەی ئەزمونەكان.(كلێشەی پرسیارەكان هاوپێچ كراوە)

4- پرسیارەكان پێویستە گشتگیر بن و بە لایەنی كەم لە چوار پرسیار كەمتر نەبن و هەر پرسیارێك و لقێك نمرەكەی بەرامبەر نووسرابێت.

5-مامۆستای بابەت پێویستە واژوو و ناوی لە سەر پرسیارەكان هەبێت وە خۆی لە لیژنەی تاقیكردنەوەكان پرسیارەكان كۆپی بكات.

6- مامۆستایانی بابەت پێویستە كاتژمێری یەكەم لە كۆلێژ/ بەش ئامادەبن. لە ڕۆژی تاقیكردنەوە بەڵام نابێت بچێتە هۆڵەكانی تاقیكردنەوە تەنها بە ڕەزامەندی سەرۆكی لیژنەی تاقیكردنەوە نەبێت.