رێنمایی بۆ قوتابیان لە هۆڵی تاقیكردنەوە 

 

- قوتابی پێویستە ناسنامەی هەڵگرتبێ و لە كاتی داواكردن پیشانی بدات .

- بە هیچ شێوەیەك ڕێگا بەچونە ژوورەوەی كتێب و دەفتەر و پەڕ و كاغەز نادرێت بۆ ناو هۆلی تاقیكردنەوە.

- بە هیچ شێوەیەك ڕێگا بەچونە ژوورەوەی مۆبایل، هێدفۆن، ئای پاد و ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان نادرێت بۆ ناو هۆڵی تاقیكردنەوە.

- قوتابی پێویستە ناوی سیانی خۆی وەك چۆن لە ناسنامەكەی نوسراوە لەگەڵ پۆل و بەشەكەی بە قەڵەمی شین یان ڕەش بنوسێت، پێویستە نوسینەكە بە شێوەیەك بێت كە شوێنی لە لاپەڕەی ژێرەوەی دەرنەكەوێت 0

- نابێت هیچ لاپەڕەیەكی دەفتەری تاقیكردنەوە بدڕێندرێت یان لێبكرێتەوە و هەر قوتابی كە دەفتەرەكەی وەرگرت ئەوا بە دۆكیۆمینتی تاقیكردنەوە هەژماردەكرێت.

- خواستنی قرتاسیە و پێداویستیەكانی دیكەی تاقیكردنەوە قەدەغەیە 0

- ئاخاوتن لە ناو هۆڵ قەدەغەیەو ئەگەر قوتابی پرسیاری هەبوو پێویستە دەست هەڵبڕێت و سەرپەرشتیاری هۆلەكە بانگ بكاتە لای خۆی ئینجا بە دەنگی نزم پرسیارەكەی بكات 0

- دوای دابەش كردنی پرسیارەكان،ڕێگا بە هاتنە ژوورەوە نادرێت،

- بەر لە نیو كاتژمێری یەكەم ڕێگا بە چونە دەرەوەی قوتابی نادرێت 0

- قوتابی پێویستە لە شوێنی تەرخانكراو بۆی دانیشێت، چونكە ئامادەبون لە سەر ئەو بنەمایە دێتە تۆماركردن 0

- ئەگەر ساغ بۆوە كە قوتابی قۆپیەی كردووە ئەوا ئەمساڵ لە هەموو وانەكان بە كەوتوو دادەنرێت،ئەگەر ئەمە جاری دووەمی بوو ئەوا لە زانكۆ دەردەكرێت و ناوی لە تۆمار دەسرێتەوە 0

- نەزانین یان ئاگادار نەبوون لەم خاڵانە بە بیانوو دانانرێت 0