سەردانی ئەشکەوتی شانەدەر

ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی ١٥/٢/٢٠٢٦ قوتابیانی قۆناغی دووەمی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی، بە سەرپەرشتی مامۆستا سەرهەد عوسمان ڕەمەزان و مامۆستا نەورۆز یاسین محمد, سەردانی ئەشکەوتی شانەدەریان کرد لە دەڤەری بارزان. ئامانجی قوتابیان لە ئەنجامدانی ئەم چالاکیە زانستیە بۆ دوومەبەست بوو؛ یەکەم ببینینی ئەشکەوتی شانەدەربوو لە نزیکەوە ئەو شوێنە مێژووییەی کە لە پەڕەکانی کتێب خوێندبووییان. دووەم؛ بۆ ئەوەی ڕاپۆرتێکی زانستی لەرووی جوگرافی و مێژووی پەروەردەییەوە بنووسن و پێشکەشی سەرۆکایەتی بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکان بکەن.

خوێندنەوە و تێکستی ڤیدیۆ ؛ مامۆستا نەورۆز یاسین
مۆنتاژکردنی: قوتابی سۆما فرحا