پردی نێوان زانستی وەرگێڕان و پەروەردەی پێشەنگکاری

رۆژی سێشەممە ٢٠٢٦/٢/١٠ پۆلێک لە قوتابی و مامۆستایانی زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی بۆ ئاشنابوون و دروستکردنی هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری پەروەردەی پێشەنگکاریی سەلاحەدین لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی سەردانیان کردین. لەسەرەتادا لەلایەن ڕاگری کۆلێژ (پ. ی. د. مزگین چالی) بەیاوەری بەرپرسی سەنتەر (د. هەوران عبداللە) و پێشوازیان لێکرا. پاشان سەردانی سەنتەریان کرد و لە لایەن کۆمەڵێک مامۆستا و ڕاهێنەری سەنتەر پێشوازی کران.

شایەنی باسە، دواتر ئامادەی سیمینارێک بوون کە لە لایەن بەرێز (د. هەوران عبداللە) لەسەر (پردی نێوان زانستی وەرگێڕان و پەروەردەی پێشەنگکاری) پێشکەشکرا. دواتر گفتۆگۆیەکی چڕ لەنێوان مامۆستایان و قوتابیان لەو بارەیەوە کرا. لە کۆتاییدا، شاندی زانکۆی ناوبراو بەشەکانی کۆلێژیان کرد و دڵخۆشی خۆیان دەربڕی بەو کارانەی ئەنجام دراوە و کاری لەسەر دەکرێت.