پێداچوونەوە و یەکخستنی پرۆگرامى بابەتەکانی (بینین و ڕاهێنان)

چالاکی زانستی..
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٤-٢-٢٠٢٦، “پ.ی.د. مزگین عبدالرحمان چالی ” ڕاگری کۆلێژ بەیاوەری شاندێک کە پێکهاتبوون لە “م.هۆشمند جوهر کاڕەش” یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشەکانی بەیانیان و ئێواران و بەشێک لە مامۆستایانی بەشە زانستیەکانی کۆلێژەکەمان، بەشداربوون لە وێرکشۆپی “پێداچوونەوە و یەکخستنی پرۆگرامى بابەتەکانی (بینین و ڕاهێنان) لە کۆلێژە پەروەردەییەکان- زانکۆی سەلاحەددین-هەولێر”

لەم وێرکشۆپەدا گفتوگۆیەکی تێر و تەسەل لەسەر بابەتەکە کرا و گروپە جیاوازەکان پێشنیار و ڕاسپاردەی زۆر زانستی و پەروەردەییان خستەڕوو.