کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی لە چوارچێوەی چالاکییە زانستی و مەیدانییەکانیدا، چالاکییەکی تایبەتی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری قوتابیان ئەنجامدا،
ئەم چالاکییە بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. مزگین عبدالرحمن احمد) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی و بەڕێز (م. هۆشمەند جوهر) یاریدەدەری ڕاگر و بەڕێز (محمد ئەکرەم) بەرپرسی لێژنەی قوتابیانی کۆلێژ بەڕێوەچوو.
لەم چالاکییەدا کۆمەڵێک تابلۆ و دروشمی زانستی و هاندەر لەسەر پەیژەکانی (پلیکانەکان) بەشی زمانی ئینگلیزی هەڵواسران، کە ئامانج لێی دروستکردنی ژینگەیەکی خوێندنی ئەرێنی و هاندانی قوتابیانە بوو، بۆ بەردەوامبوون لە کاروانی زانست.











