لەژێر چاودێری ڕاگرایەتی کۆڵێژی پەروەردەی بنەڕەتی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی (2026/4/29) کۆنفرانسی باشترین توێژینەوەی دەرچوون بۆ قۆناغى چوارەم و پۆستەری قۆناغی یەکەم لە بابەتی کارامەیی ئەکادیمی ئەنجامدرا، سەرەتا کونفرانسەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد و دواتر وتاری سەرۆکی لێژنەی هەڵسەنگاندن لەلایەن بەڕێز پ.د حمید بەرزنجی خوێندرایەوە و باسی میکانیزمی هەڵبژاردنی باشترین باسی دەرچوون و پۆستەری قوتابیان کرا، دواتر بەڕێز ڕاگری کۆلێژ پ.ی.د. مزگین عبدالرحمان چالی لە وتەیەکدا وێڕای دەستخۆشی لە مامۆستایانی سەرپەرشت ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی قوتابیانی کرد کە توانیویانە بە باشترین شێوە توێژینەوەی بەسود و پڕ زانست بەرهەم بهێنن.
دواتر قوتابیان باسەکانیان پێشکەشکرد و لێژنەی هەڵسەنگاندنیش باشترین باسەکانی دەرچوونی زانستی و پەروەردەیی و زمان و ئەدەبی دەستنیشان کرد، هەروەها باشترین پۆستەری قۆناغی یەکەم هەڵبژێردرا و دواتر سوپاسی و ڕێزی ڕاگری کولێژ بە سەر لێژنەکانی هەڵسەنگاندن و ئامادەکاری و قوتابیانی بەشدار دابەشکرا..














