لە زانکۆی سەلاحەدین هەشتەمین ساڵیادی ریفراندۆم بەرزڕاگیرا

ئێوارەی ئەمڕۆ رێککەوتی 25/لە زانکۆی سەلاحەدین هەشتەمین ساڵیادی ریفراندۆم بەرزڕاگیرا

ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٢٥ـی ٩ـی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی “ئومێد خۆشناو” پارێزگاری هەولێر و “ پ.د.ئەمیر چالی “ بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و“زانا مەلا خالید”بەرپرسی لقی2ی پارتی و “زیرەک کەمال”ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی هەرێم و “ڕێبوار تاڵەبانی” ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی وەزیران” د.ئامانج برادۆستی” بەرپرسی ناوچەی زانکۆ و ژمارەیەکی تر لە مامۆستایانی زانکۆ و هاوڵاتییان، لە هۆڵی سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی سەلاحەدین لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، هەشتەمین ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ژێر ناونیشانی” ڕیفراندۆم، دەنگی گەلێک، ئومێدی نەتەوەیەک ” بەرزڕاگیرا

ئەم ڕێوڕەسمە لەلایەن کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی ڕێکخرابوو.

لە ڕێورەسمەکەدا، جگە لە کردنەوەی پیشانگایەکی شێوەکاری، چەند وتارێکی تایبەت بەو یادە پێشکەشکرا، پاشان چەند پارچە موزیکێک و شانۆگەریەک یادەکەیان ڕازاوەتر کرد.

May be an image of 2 people and text
May be an image of 10 people and dais