“پێداچوونەوەو پەرەپێدانی بابەتەکانی پەروەردەی کرداری (بینین و ڕاهێنان) لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی”
“Revision and Development of Teaching Internship (Observation and Teaching Practice) in College of Basic Education”
ئامانج: پێداچوونەوەو پەرەپێدانی بابەتەکانی پەروەردەی کرداری (بینین و ڕاهێنان) لە زانکۆی سەلاحەددین- هەولێر، بە رێگای ئاڵوگۆرکردنی بیروڕای شارەزایان و هزرو بیریان بە مەبەستی باشترکردنی کوالێتی بینین و ڕاهێنانی مەیدانی لە لای قوتابی / مامۆستا و دابینکردنی پێداویستیەکانی ڕاهێنان و بە شێوەیەک بگونجێت لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی سەردەم و سیستەمی فێکردنی نوێدا (پێڤاژووی بۆلۆنا پرۆسێس).
ڕێکەوتی: 15 / 12 / 2025
ڕێکخەر: کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی – زانکۆی سەلاحەددین -هەولێر
شوێن: زانکۆی سەلاحەددین – کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی (هۆلی کتێبخانەی کۆلێژ)
بەشداربووان: سەرۆک بەشەکانی بەیانیان و ئێواران ، لە هەر بەشێک (٣) مامۆستای پسپۆرو شارەزا لە بواری پەروەردە، دڵنیایی جۆری ، سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی (ڕاهێنان و رانکینگ و بۆلۆنا پرۆسێس )بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦).
| کات | چاڵاکی | پێشکەشکردن |
| 9:30 – 9:00 | خۆتۆمارکردن | |
| 9:32- 9:30 | سروودی نیشتیمانی (ئەی ڕەقیب) | |
| 9:40 – 9:32 | وتاری بەخێرهاتن راگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی | پ.ی.د. مزگین عبدالرحمن أحمد |
| 9:50 – 9:40 | وتاری سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین | پ. د. شریف مەولود شریف |
| 10:20 – 9:50 | واقیعی پەروەردەی کرداری لە هەرێمی کوردستان | پ.ی.د. أشقی سلێمان حسۆ+ د.دلێر مستەفا خضر |
| 11:30 – 10:20 | دەستپێکردنی دانیشتنەکان و کارکردن و بەشداربووان دابەش دەکرێن لەسەر گروپەکان بۆ دانوستاندن لەسەر تەوەرەکانی وۆرکشۆپ | |
| گروپی (A) | پێداچوونەوەی خشتەی کات و ماوەی دەستپێکردنی بینین و ڕاهێنان و هەژمارکردنی (ECTS) بابەتەکە- دیدو پەیام دەرئەنجامەکانی فێرکردن | |
| گروپی (B) | پێداچوونەوەی پرۆسەی بەشداریکردن (کەسەکانی بەشدار) ئەرک و مافی هەر یەکێکیان | |
| گروپی (C) | قۆناغەکانی بینین و مەشقکردن (قۆناغی ئامادەکاری: قۆناغی ئامادەکردن لە ناو زانکۆ ( وانەوتنەوەی بچووککراوە لە ناو بەشە زانستییەکان – سەردانی مەیدانی بۆ قوتابخانەکان بە مەبەستی بینینی وانەی کرداری . قۆناغی جێبەجێکردن لە ناو قوتابخانەکان: قۆناغی بینین لە ناو پۆلەکان – قۆناغی وانەوتنەوەی کرداری بۆ قوتابی / مامۆستا لە ناو قوتابخانە | |
| گروپی (D) | پێداچوونەوەی رێککارەکانی هەڵسەنگاندن و بە دواداچوونی قوتابی / مامۆستا | |
| پێشکەشکردن: هەر گروپێک بابەت و پێشنیازەکانی خۆی پێشکەش دەکات، لەگەڵ دانوستاندن بە رێگای دەستنیشانکردنی نوێنەرێک لە هەر گروپێک | ||
| 11:40 – 11:30 | گروپی (A) | |
| 11:55 – 11:40 | دانوستاندن و وەرگرتنی کۆمێنتەکان | |
| 12:05 – 11:55 | گروپی (B) | |
| 12:20 – 12:05 | دانوستاندن و وەرگرتنی کۆمێنتەکان | |
| 12:30 -12:20 | گروپی (C) | |
| 12:45 – 12:30 | دانوستاندن و وەرگرتنی کۆمێنتەکان | |
| 12:55 – 12:45 | گروپی (D) | |
| 1:10 – 12:55 | دانوستاندن و وەرگرتنی کۆمێنتەکان | |
| 1:20 – 1:10 | پێشکەشکردنی راسپاردەکانی وێرکشۆپ و وتاری کۆتایی | |
| 1:30 – 1:20 | وێنەیەکی یادگاری | |
لەگەڵ رێزدا …









