کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی- سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین وۆرکشۆپی تایبەت بۆ ڕێبەری نوێی نووسینی نامەی ماستەر و تێزی دکتۆرا خرایە بواری
جێبەجێکردن.
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٧ـی ١ـی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی “ پ.د.شەریف مولود شەریف “ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاتوباری زانستی و خوێندنی باڵا و “ پ.ی.د.مزگین چالی “ ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی و “ پ.ی.د.ئازاد عزیز “ بەڕێوەبەری کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و “ م.احمد عبدالفتاح عبدالرزاق” بەڕێوەبەری سەنتەری ئای تی وۆرکشۆپی ( ڕێبەری نووسین و بە ئەلکترۆنیکردنی پرۆسەی پێشکەشکردنی نامەی ماستەر و تێزی دکتۆرا) بەڕێوەچوو.
ئەم وێرکشۆپە بۆ مەبەستی ئاشناکردنی بەرپرسانی خوێندنی باڵای کۆلێژەکان بوو بە میکانزم و شێوازی نوێی سیستەمەکە.
هیوادارین قوتابییان و مامۆستایانی زانکۆ پابەندیبن.
لینکی ڕێبەر بۆ زانستی مرۆڤایەتی و زانستی پەتی و کرداری












