چاڵاکی زانستی و پەروەردەییەکانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی، بەشی کوردی/ئێواران

لە بەردەوامی چالاکییە زانستی و پەروەردەییەکانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی، بەشی کوردی/ئێواران، لە چوارچێوەی وانەی (پەروەردەی تایبەت)دا، قوتابیانی قۆناغی دووەم بە سەرپەرشتی سەرۆکایەتی بەشی زمانی کوردی و مامۆستای بابەت پ.ی.د. هەڤال حسین سعید، ئەمڕۆ ١/٢/٢٠٢٦ سەردانێکی مەیدانییان بۆ پێشانگای وێنەیی قوتابی خاوەن پێداویستی تایبەت (کاڵاس محمد عبدالحمید) لە قوتابخانەی تەبایی بنەڕەتی ئەنجامدا. ئەم چالاکییە بە ئامانجی لە نزیکەوە ئاشنابوون بە بەهرە و تواناکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت ڕێکخرابوو، تا مامۆستایانی داهاتوو بتوانن بە دیدێکی زانستی و هەستیارییەکی پەروەردەییەوە، لە پرۆسەی خوێندندا باشترین خزمەت بەم منداڵانە پێشکەش بکەن و پەرە بە تواناکانیان بدەن.