ئەمڕۆ ڕێککەوتى ٢٠٢٦/٢/١ له بەردەوامی چالاکییەکانی لێژنەی ڕۆشنبیری کۆلێژ بە هاوکاری کۆشکی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، بە ئامادەبوونی راگری کۆلێژ “پ.ی.د مزگین عبدالرحمن. چالی و مامۆستایان و قوتابیانی کۆلێژەکەمان
سمینارێک ڕێکخرا بە ناونیشانی (پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە جارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ) لە لایەن بەرێز(پ.ی.د.ئەشقی سلێمان حسۆ) پێشکەشکرا لە کۆتایشدا سوپاس و پێزانینی ڕاگرایەتی کۆلێژ پێشکەش بە پێشکەشکار و کۆشکی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر کرا












