ئەمڕۆ ٢/٢/٢٠٢٦ پۆلێک لە قوتابی و مامۆستایانی قوتابخانەی نێودەوڵەتی (زانست) بۆ ئەنجامدانی پانێڵێک سەردانی بەشی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتیان کرد. لەسەرەتادا لەلایەن ڕاگری کۆلێژ پ. ی. د. مزگین چالی و بەیاوەری سەرۆکی بەش د. بوخاری عبداللە و مامۆستا ئیلاف پێشوازییان لێکرا، پاشان قوتابیانی قۆناغی یەکەمی بەشی ئینگلیزی دەربارەی (فێرکردن لەنێوان مامۆستای کاریگەر و قوتابی لێهاتوو) بە زمانی ئینگلیزی پانێڵێکیان لەگەڵ دوو قوتابی قوتابخانەکە سازکردن. دوای ئەوە سەردانی کتێبخانە و بەشەکانی تری کۆلێژیان کرد و بۆ هاندانی خۆشەویستی کتێب لەلایەن کارمەندانی کتێبخانەکەوە ڕێنماییکران.












