گەشتی زانستی قوتابیانی قۆناغی سێیەم بەشی زانستە کۆمەڵایەتیەکان بۆ شێنەواری کویە(قشڵەی کۆیە) و بەنداوی گۆمەسپان

قـوتابـیانی قۆناغــی سێیەم بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکان / بەیانیان گەشتێکی زانستیـــیان ئەنجامدا بۆ فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە(قشڵەی کۆیە) / بەنداوی گۆمەسپان …
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢ـ٢ـ٢٠٢٦ قـوتابـیانی قۆناغــی سێیەم بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکان ـ بەیانیان سەردانی فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە(قشڵەی کۆیە) و بەنداوی گۆمەسپانیان کرد …
دەستەی کارگێڕی فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە بەخێرهاتنێکی گەرمی قوتابیانی بەشی زانستە کۆمەڵایەتیەکان کرد زانیاری تایبەت بە قشڵەکە بۆ قوتابیان باسکرد و زۆر هاوکاربون بۆ قوتابیان بە ئاشناکردنیان بە نێو قشڵەکە و مۆزەخانەی قشڵەی کۆیە .
وە دواتر قوتابیان سەردانی بەنداوی گۆمەسپانیان کرد کەوا گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە لە ناوچەکە .
ئەم سەردانە بە سەرپەرشتی ( م. محمد علی ـ م. ئەمیرە حوسێن ) ئەنجامدرا .
لە کۆتایدا قوتابیەکان زۆر خۆشحاڵبوون بەو گەشتە زانستیە ، سەرسام بوون بە مێژووی قشڵەی کۆیە و شێوازی درووستکردنی و پتەوی شوێنی ستراتیژی قشڵەکە لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی .