ئەمڕۆ لە ڕێکەوتی (٦ی شوباتی ٢٠٢٦)،
کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی چالاکیەکی نییشتیمانپەروەرانەی بەخۆوەبینی
بەئامادەبونی بەڕێز (پ.ی.د.مزگین عبدالرحمن )ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی و بەڕێز (محمد اکرەم ) بەرپرسی لێژنەی قوتابیانی کۆلێژ ،
مەمەڕ و دیوارەکانی کۆلێژ بە نەخشەی پیرۆزی کوردستان و تابلۆی هونەریی (پەنجەمۆری قوتابیان بە ڕەنگەکانی ئاڵای کوردستان) نەخشێنران.
ئەم چالاکییە لەلایەن ئەم قوتابییە ئازیزانەوە ئەنجامدرا:
١. شەیما ئەنوەر – نوێنەری قۆناغی سێیەم.
٢. ئیسڕا سەردار – نوێنەری قۆناغی یەکەم.
٣. هێلین شوان – قوتابی.
٤. دونیا حوسێن – قوتابی.
هیوای سەرکەوتنیان بۆدەخوازین .













