ڕۆژی سێ شەممە رێککەوتی ١٠-٢-٢٠٢٦ لێژنەی ڕۆشنبیری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی /ئێواران لە درێژەی کارو چاڵاکییەکانی بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ ( پ.ی.د. مزگین عبدالرحمان چالی ) سیمینارێکی بۆ بەڕیز (نوری بێخاڵی ) ڕێکخست بە ناونیشانی (گفتوگۆیەک دەربارەی ئەزمونی ڕۆژنامەگەری و ئەدەبیی نوری بێخاڵی) ڕێکخرا، پاشان بابەتەکە لە ڕێگەی پرسیار و وڵام دەولەمەند کرا لە کۆتایشدا لە لاین ڕاگری کۆلێژ سوپاس و پێزانین لە پای پێشکەش کردنی سیمنارەکە بە بەرێز (نوری بێخاڵی) بەخشرا












