لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی ماراسیمێکی ڕێزلێنان بەڕێوەچوو ،

لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی ماراسیمێکی ڕێزلێنان بەڕێوەچوو ، ،
لە چوارچێوەی چالاکییە مەیدانییەکانی کۆلێژدا و بە مەبەستی بەرز نرخاندنی هەوڵ و کۆششە زانستی و کارگێڕییەکان، مەراسیمێکی شایستەی بۆ ڕێزلێنان لە بەڕێز (پ.ی.د. مزگین عبدالرحمن چاڵی)، ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی ڕێکخست.

ئەمڕۆ، ٢٠٢٦/٢/١٦، بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی (پ.ی.د.مزگین عبدالرحمن چاڵی ) و (محەمەد ئەکرەم) بەرپرسی لێژنەی قوتابیانی کۆلێژ و نوێنەرانی بەشەکانی قوتابیان ، مەراسیمەکە بەڕێوەچوو.
ئەم دەسپێشخەرییە وەک گوزارشتێک بوو لە هاوسۆزی و پێزانینی قوتابیان بۆ ئەو خزمەتە بەردەوامەی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و خزمەتکردن بە ژینگەی خوێندن لە کۆلێژەکەماندا پێشکەشی دەکات.
لای خۆیەوەبەڕێز ڕاگری کۆلێژ وێڕای دەستخۆشی لە لێژنەی قوتابیان بۆ ئەنجامدانی ئەم چالاکییە پڕ بایەخە، جارێکی دیکە پاڵپشتیی تەواوی ڕاگرایەتی بۆ سەرخستنی پڕۆژە و چالاکییەکانی قوتابیان دووپات کردەوە.